ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری و سومەییە ئەردۆغانی کچی لە خوێندنگەی سافەت چيبی بنەڕەتی لە ئیستانبوڵ دەنگیان دا.
سەعات ١٤:١٠ ی ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا و هاوسەر و کچەکەی لە بەشی ئاسیای ئیستانبوڵ و لەناوچەی ئوسکودار دەنگی خۆیان دا.
لەکاتی هاتنی ناوبراودا، هاووڵاتییان لەبەردەم باخچەی خوێندگەکەدا کۆببوونەوە.
دوای بەڕێ کردنی رێکاری دەنگدادن، ئەردۆغان و هاوسەرەکەی و کچەکەی دەنگیان داو لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئەردۆغان هیوای خواست کە هەڵبژاردنی ئەمجارە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ وڵات و میللەتەکەیان و گوتی "سەرجەم پارتە سیاسیەکان ماراسیۆنێکی دوورو درێژیان ئەنجام دا. هەڵبەت تورکیا بەقۆناغێکدا تێپەڕ دەبێت کە لە دۆخی رابردووی خۆی تێپەڕی کردووە. ئەویش لەکاتی خۆیدا و بەبێ هەڵبژاردنی پێش وەخت کە دەنگدان ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بە واتای سەقامگیری دێت و ئاماژەیە بۆ بەرقەرار بوونی ئاسایشی وڵات کە هیوادارم ببێە هۆکاری بەدەست هێنانی قازانجی گەورە بۆ وڵاتمان".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە رێژەی بەشداری کردن لە دەنگدان لەم هەڵبژاردنەدا زۆر بەرزە و گوتی: "ئەمە بەپێی ئەو هەواڵانەی لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی وڵات بەدەستمان گەیشتووە. ئەمەش ئاماژەیەکی باشە بۆ دیموکراسییەکی بەهێز، کە هیوادارم ئەم دیموکراسییە بەهێزەش، ئەمشەو لەرێگەی ئیرادەی میللەتەکەمانەوە بەدی دێت و دەبێتە وەسیلەیەک بۆ متمانەی زیاتر لە داهاتوو. من سوپاسی میللەتەکەمان دەکەم. لەو بڕوایەدام کە بە بێ کێشە تێپەڕی دەکەین کە دیسان بۆ سەقامگیری دیموکراسی زۆر گرنگ دەبێت. سوپاسی هەموو ئەو هاوەڵانەم دەکەم کە لەسەر سندوقەکان ئەرکەکانیان رادەسپێرن. سوپاسی کارمەندانی دەزگای باڵای هەڵبژارد دەکەم، با پێکەوە لەگەڵ میللەتدا داهاتوویەکی رۆشن لەباوش بگرین".