ماردین
درێژترین پیاوی دنیا سوڵتان کۆسەن کە خەڵکی ماردینی تورکیایە و بەرزی باڵاکەی دەگاتە ٢ مەتر و ٥١ سم وەک درێژترین پیاوی دنیا ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە، لە شارۆچکەی دێریکی سەر بە شاری ماردینی و لە خوێندنگەی سەرەتایی گوندی عەلیبەی دەنگی خۆی دا.
دوای دەنگدانی کۆسەن لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە دا کە دەنگدان، ئەرکی هاووڵاتیانە و دەبێت هەموولایەک ئەو ئەرکەیان جێبەجێ بکەن.
ناوبراو هیوای خواست کە هەڵبژاردنی پەرلەمانتاران ببێتە هۆکارێک بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و گوتی: "ئیشەڵا هەڵبژاردن دەبێتە مایەی خێر و خۆشگوزەرانی و ئاشتی بۆ گەلەکەمان بەدی دێنێت".