Enes Kaplan,Bayram Sarayoğlu,Rewa Mahmut Hasan
07 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2017
ئارتڤین - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و وەفدێکی یاوەری سەردانی خاڵی گومرگی سارپ-یان کرد لە پارێزگای ئارتڤین.
دوای ئەوەی کە لە نزیکەوە لە رەوشی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی خاڵە گومرگییەکەی کۆڵیەوە، دواتر بەرەو ناحیەی کەمالپاشا بەڕێکەوت و لەوێ چاوی کەوت بە چەند هاووڵاتییەکی ئەو ناوچەیە کە چاوەڕێی هاتنی ئەردۆغان-یان دەکرد.
ئەردۆغان دوای ئەوە بە هەلیکۆپتەر بەرەو ناوچەی کۆمپوش بەڕێکەوت و دوای گفتوگۆ لەگەڵ هاووڵاتییانی ناوچەکە، جگەرەی لە گیرفانی هاووڵاتییەک دەرکرد، ئەویش بە نیازی دەستبەرداربوونی هاووڵاتییەکە لە جگەرەکێشان.