Rewa Mahmut Hasan
20 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ AA
لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ٦٢یەمین دانیشتنی پەرلەمانتارانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆدا، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە بوونی پەکەکە لە عێراق و هەوڵەکانی وڵاتەکەیدا بۆ کۆتاییهێنان بە پەکەکە.
ئاکار ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بەردەوام بە حکوومەتی عێراقی دەڵێن، پەکەکە لەناو بەرن و گوتی: "بائێمە سەرقاڵ نەبین، ئەمە چەندین ساڵە رووینەداوە. گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەبەرامبەر ئەو گرووپانەی لەوێوە زیان بەتۆ دەگەیەنن، کارێکی ئاساییە. دەبێت مافی شەرعی پاراستنی خۆمان بەکاربهێنین. کەی تەواو دەبێت، کەی دەکشێینەوە. ئەوکاتەی کە تیرۆر تەواو دەبێت دەکشێینەوە. ئەوکاتەی وڵاتمان هەستی بە ئاسایش کرد ئەو کات دەکشێینەوە. دەبێت خەڵكی خۆمان بپارێزین".
خولوسی ئاکار هەروەها گوتی: "هەرکاتێک زیان بگات بە خەڵک، سیاسیەکان قسە دەکەن، کاریگەری دەخەنە سەر دەسەڵاتی سیاسی، ئەوانیش پێمان دەڵێن ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن، ئەم فەرمانە بەو شێوەیە، لەهەموو وڵاتێکی دیموکراتی بەو چەشنەیە. دەبێت لەمە تێبگەین. دەبێت رێز لەوە بگیرێت کە مافی شەرعی خۆپارێزیمان هەیە. بیر لەو زیانانە بکەنەوە کە دەیدەن. کەس بێدەنگ نابێت لەئاست ئەو کارانەدا.
لەبارەی چوونی سوپای تورکیا بۆ سووریا، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا گوتی: "بەدرێژای ٩١١ کیلۆمەتر سنوورمان هەیە لەگەڵ سووریا، ناوبەناو هێرش دەکرایە سەر تورکیا و نەدەتوانرا ئاسایشی گوندەکان بپارێزرێت، بە تۆپ و هاوەن هێرش دەکرا، هەندێک جاریش دزەیان دەکرد و کردەوەی خۆکوژیان ئەنجامدەدا، هەربۆیە پاراستنی خۆمان مافێکی شەرعیە".