Ekip,Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
ماردین - AA
چوار گومانلێکراو کە سەرۆک شارەوانی شارۆچکەی ئۆمەرلی سەربە پارێزگای ماردین، سولەیمان تەکین یەکێکیانە و لەمیانی لێکۆڵینەوەیەکدا لە تیرۆر دەستگیرکرابوون، فەرمانی دەستبەسەرکردنیان درا.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا کە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئۆمەرلی لەو پەلامارەی کە لە رێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە سەر دەروازەی بارەگای فەرماندەیی جەندرمە لە شارۆچکەکە بەڕێوەیدەبات، رۆژی 27ی کانوونی یەکەمی 2016 هەریەک لە سەرۆک شارەوانی ئۆمەرلی و سێ کارمەندی شارەوانییەکە دەستگیرکران و دوای تەواوکردنی لێپێچینەوە لەگەڵیاندا لە ئاسایش، رەوانەی دادگا کران.
هەر چوار گومانلێکراوەکە لەلایەن دادوەی ئێشکگرەوە بە تۆمەتی ''ئەندامێتیی لە رێکخراوی تیرۆریستییدا'' دەستبەسەرکران.
رۆژی 23ی حوزەیرانی 2016 لەلایەن پەکەکەوە و لە رێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر دەروازەی بارەگای فەرماندەیی جەندرمە لە ئۆمەرلی، لەئەنجامی رووداوەکەشدا شۆفێرێکی بارهەڵگر گیانی لەدەستدابوو، 16 کەسی دیکەش بریندارببوون کە ژمارەیەکیان سەربازبوون.