Mohammed Baqi Hussein
28 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی رووداوی تیرۆریستی دیاربەکرەوە رایگەیاند: "دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه دوای په‌لاماره تیرۆرستییه‌كه هه‌وڵێكی تیرۆركردنی به‌ڕێز تاهیر ئێلچی بێت. ئه‌گه‌ری دووه‌میش ئه‌و پێكدادنه دوو لایه‌نه‌یه كه له دووریی 100 مه‌تره‌وه ئه‌نجام دراوه و ته‌قه‌كردنی پۆلیسیش بۆ پاراستنی قه‌ره‌باڵغییه‌كه دژی تیرۆرستان له‌ئارادایه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو لەبارەی پەلامارە تیرۆریستییەکەوە زیاتر دوا و گوتی: "ئه‌م رووداوه روونده‌كرێته‌وه. له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا رێگه به تاوانی بكه‌ری نادیار ناده‌ین. ده‌كرێت ئه‌مه هه‌وڵی تیرۆركردنی به‌ڕێز تاهیر ئێلچی بێت، ئه‌گه‌ر شتێكی وا له‌ئارادابێت بێگومان به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت و هه‌ركه‌سێك ئه‌نجامی دابێت ده‌دۆزرێته‌وه به‌ڵام هه‌ركه‌سێك ئه‌نجامی دابێت ئامانجه‌كه روونه، ته‌نها به‌ڕێز تاهیر ئێلچی نه‌كراوه‌ته ئامانج به‌ڵكو توركیا كراوه‌ته ئامانج. كه‌شی ئاشتی و ئارامی توركیا كراوه‌ته ئامانج".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەربارەی ئەگەری دووەمیش گوتی: "ئه‌گه‌ری دووه‌میش ئه‌و پێكدادنه دوو لایه‌نه‌یه كه له‌دووریی 100 مه‌تره‌وه ئه‌نجامدراوه و ته‌قه‌كردنی پۆلیسیش بۆ پاراستنی قه‌ره‌باڵخییه‌كه دژی تیرۆرستان له‌ئارادایه. ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌و پێكدادانه‌دا ئێلچی گیانی له‌ده‌ستدابێت. ئه‌گه‌ر به‌وشێوه بێت، بێگومان له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌دۆزرێته‌وه و بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كرێت. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رووداوه‌كه په‌رده‌پۆش ناكرێت، لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم، ئێمه له سه‌رده‌می خۆماندا رێگه له تاوانی بكه‌ر نادیار ناده‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌لاماره به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی له توركیا ئه‌نجامدرابێت، بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئێلچی و پۆلیسه‌كه‌دا چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجام داوه و سه‌ره‌خۆشی لێ كردوون. دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی توركیا مه‌تین فه‌یزی ئۆغڵو چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجام داوه و رووداوه‌كه‌ی تاوتوێ كردووه.