Muhammet Ali Kemal
28 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
دیاربه‌کر - AA
له‌ڕێوره‌سمێکدا له‌دیاربه‌کر یادی یه‌که‌مین ساڵرۆژی تیرۆرکردنی سه‌رۆکی پێشووی ژووری پارێزه‌رانی شاره‌که، تاهیر ئه‌لچی که له‌ئه‌نجامی هێرشێکی چه‌کدارییدا له‌ناوچه‌ی سووری دیاربه‌کر کوژرا، کرایه‌وه.
رێوره‌سمه‌که له گه‌ڕه‌کی یه‌نیکاپی به‌ڕێوه‌چوو که مناره‌ی چوار پایه‌ی لێیه و هه‌ر له‌وێ هێرشکرایه سه‌ر تاهیر ئه‌لچی و گیانی له‌ده‌ستدا، گوتاره‌که‌ی ئه‌لچی که به‌مه‌به‌ستی راکێشانی سه‌رنجی رایگشتی بۆ ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی رووداوه توندوتیژه‌کانه‌وه به‌ر مناره‌ی چوار پایه که‌وتبوو، له‌ڕێگه‌ی بڵندگۆکانه‌وه لێدرا.
لهگوتهیهکیشدا سه‌رۆکی ژووری پارێزه‌رانی دیاربه‌کر، ئه‌حمه‌د ئۆزمه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد تاهیر ئه‌لچی رێک سالێک له‌مه‌وبه‌ر له‌و گه‌ڕه‌که‌وه رووی ده‌می کرده هه‌مووان و سه‌رنجی بۆ زیانه‌کان که به‌ر مناره‌ی چوار پایه که‌وتووه، راکێشا.
ئه‌حمه‌د ئۆزمه‌ن جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه کە ئه‌لچی ده‌نگی ئاشتی بووه و ته‌مه‌نی خۆی له‌پێناو مافه‌کانی مرۆڤدا به‌سه‌ربردووه و، گوتی:
''تاهیر ئه‌لچی وه‌ک گه‌واهیده‌ری رووداوه‌کانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو که باجی قورسی هه‌بوو، وه‌ک رۆشنبیرێک، مافناس و به‌رگریکارێکی مافه‌کانی مرۆڤ، له‌هه‌موو ده‌رفه‌تێکدا هه‌وڵی ده‌سته‌به‌رکردنی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تییدا بووه و هه‌مووانی بانگێشتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌تایبه‌ت و رۆڵ بینین له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورددا کردووه. له‌و شوێنه‌دا که وه‌ستاوین، تاهیر ئه‌لچی تا دوایین هه‌ناسه‌ی ژیانی له‌و پێناوه‌دا خه‌باتی کردووه''.
ئۆزمه‌ن باسی له‌وه‌شکرد وه‌ک هاوڕێ و دۆستانی ئه‌لچی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی کوژرانی ناوبراو ده‌که‌ن و رایگه‌یاند:
''هه‌رگیز رێگه ناده‌ین دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌کوژرانی تاهیر ئه‌لچی بکرێته به‌شێک له دۆسیه بکه‌ر نادیاره‌کان (الفاعل مجهول) و له‌ساڵرۆژی تیرۆر‌کردنیدا سه‌ری رێز و نه‌وازشی بۆ داده‌نه‌وێنین''.
سه‌رۆکی ژووری پارێزه‌رانی دیاربه‌کر جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه له‌م رێگه‌یه‌وه به‌ڵێنی ئه‌وه دووپات ده‌که‌ینه‌وه که به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و خه‌باته‌ی ئه‌و و درێژه‌پێده‌ری رێبازی ئاشتی، دیموکراسی، ئازادیی و مافه‌کانی مرۆڤ ده‌بین.
دواتر گوڵ له‌و شوێنه دانرا که تاهیر ئه‌لچی تێیدا گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌ڕێوره‌سمه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له هاوسه‌ری تاهیر ئه‌لچی، تورکان ئه‌لچی ژماره‌یه‌ک پارێزه‌ری ژووری پارێزه‌رانی دیاربه‌کر و په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په، سه‌زگین تانریکوڵو و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، مه‌راڵ دانش به‌شتاش و فه‌له‌کناس ئوجا و ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شدارییان کرد.
تاهیر ئه‌لچی رۆژی 28ی تشرینی دوومی 2015 له‌ناوچه‌ی سووری دیاربه‌کر له‌دوای کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانییه‌وه که به‌مه‌به‌ستی راکێشانی سه‌رنجی رایگشتی بۆ ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی رووداوه توندوتیژه‌کانه‌وه به‌ر مناره‌ی چوار پایه که‌وتبوو، له‌گه‌ڵ دوو پۆلیسدا له‌ئه‌نجامی هێرشێکی چه‌کداریی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.