ھێلسنکی
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شوێنی مانەوەی لە ھۆتێلێکی ھێلسنکی لەلایەن ژمارەیەک لە تورکیایەکانی نیشتەجێی فینلەندا پێشوازیی لێکراو دروشمی"تورکیا بەتۆ سەربەرزە" یان دەگوتەوە. ئەردۆغانیش لەگەڵ ئەو کەسانە راوبۆچوونی گۆڕییەوە.
حوسێن ئانکای یەکێ بوو لەوانەی کاتێ چاوی بە ئەردۆغان کەوت، فرمێسکەکانی بۆ نەگیراو لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا وێنەیەکی یادگاری گرت.
ئانکای بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "زۆر خۆشحاڵم بە بینینی ئەردۆغان، سەرۆکوەزیرم زۆر خۆش دەوێ. کاتێ بینیم زۆر دڵخۆش بووم، خودا تەمەنی درێژ بکات، شتێکی خۆش بوو لەبیری ناکەم، لە دەرەوە سەیری دەکەم، چی بۆ ئەو وڵاتە کردووە، بەڵام ھەندێک نەزان دەخوازن وڵات بەرەو دواوە بگەڕێنەوە. ئەگەر بزانن ئێمە لێرە چەند ناخۆشیمان بینیووە، دەزانن وڵات چەند بە نرخە."
فیکرەت ئۆزکان، یەکێ تر بوو لەوانەی چوو بووە پێشوازیی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە بۆ ھێلسنکی دەربڕی: "سەرمان بەو بڵندە. لە رابردوو کاتێ دەیانزانی ئێمە تورکین، سووکایەتییان پێدەکردین، بەڵام ئەمڕۆ پێماندەڵێن سەرۆک وەزیرێکی زۆر باشتان ھەیە."