Hamdi Çelikbaş,Serdar Açıl
27 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
سەرۆکی یەکێتیی پزیشکانی تورک، شەبنەم کۆرور فینجانجی کە بەتۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوێکی تیرۆریستی" دەستگیر کراوە، دوای راییکردنی کارەکانی لە ئاسایش رەوانەی دادگا کرا.
شەبنەم کۆرور فینجانجی دوای ئەوەی دوێنێ لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی کادیکۆی لە ئیستانبوڵ دەستگیر کرا، رەوانەی ئەنقەرە کرا و راییکردنی کارەکانیشی لە بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی دژەتیرۆری ئاسایشی ئەنقەرە تەواو کران.
دوای دەرچوونی راپۆرتی پزیشکی لە نەخۆشخانە، شەبنەم کۆرور فینجانجی رەوانەی دادگا کرا و چاوەڕوان دەکرێت لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا، گوتەی لێ وەربگیرێت بۆ داواکاری گشتی.
سەرۆکی یەکێتیی پزیشکانی تورک، شەبنەم کۆرور فینجانجی بەتۆمەتی قسەکردن بۆ بەناو ئۆرگانی میدیایی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا لەلایەن هۆبەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تیرۆر دۆسیەی لەسەر کرایەوە و بەپێی مادەی ٧/٢ی ژمارە ٣٧١٣ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەتۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوێکی تیرۆریستی" دەستگیرکراوە.