Tanju Özkaya,Serdar Açıl
27 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی یەکێتیی پزیشکانی تورکیا، شەبنەم کۆرور فینجانجی کە بەتۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوێکی تیرۆریستی" دەستبەسەر کراوە، رەوانەی دادگای سوڵحی ئێشکگریی کرا و داوای بەندکردنی بۆ کرا.
فینجانجی دوای ئەوەی دوێنێ لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی کادیکۆی لە ئیستانبوڵ دەستگیر کرا، رەوانەی ئەنقەرە کرا و راییکردنی کارەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی دژەتیرۆری ئاسایشی ئەنقەرە تەواو کران، دواتر لەوێوە رەوانەی دادگا کرا.
شەبنەم کۆرور فینجانجی دوای ئەوەی لەلایەن داواکاری گشتییەوە گوتەی لێ وەرگیرا، رەوانەی دادگای سوڵحی ئێشکگری کرا و داوا کرا بەتاوانی "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوێکی تیرۆریستی" بەند بکرێت.
فینجانجی بەتۆمەتی قسەکردن بۆ بەناو ئۆرگانی میدیایی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لەلایەن هۆبەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تیرۆر دۆسیەی لەسەر کرایەوە و دەستبەسەر کرابوو.