Rewa Mahmut Hasan
03 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە بڕیارە لە کۆبوونەوەی جنێڤ بەشداربن، بەمەبەستی راوێژ و گفتوگۆ گەیشتنە ئەنقەرە.
بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەمەبەستی راوێژکردن لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا، لە ئەنقەرە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە سەرۆکی لیژنەی باڵای دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ریاز حیجاب و سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا، ئەنەس عەبدە و نوێنەرانی گروپی سەربازی بەشداربوو لە کۆبوونەوەی ئاستانا و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) و سەرۆکی ئەنجوومەنی تورکمان ئامادە دەبن.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئاستانا دەکرێت.