Mazın Asad
03 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
ماردین - AA
سەرۆکی شارەوانی پێشووی ماردین، ئەحمەد تورک کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی تیرۆر دەستبەسەر کرابوو، بە مەرجی چاودێری دادیی بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرا.
پارێزەرانی ئەحمەد تورک بۆ دەسپێکردنی قۆناغی دادگاییکردنی ناوبراو داواکارییەکیان پێشکەش بە دادگای سزای قورسی ئێشکگری کرد.
دەستەی دادوەرانی دادگای سزای قورسی ئێشکگری ماردین ھەڵسەنگاندنیان لەسەر داواکارییەکە کرد. پاشان لە قۆناغی دادگاییکردندا بە مەرجی چاودێری دادیی و قەدەغەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، بڕیاری ئازادکردنیان ئەحمەد تورک دەرکرد.
تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ماردین لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەحمەد تورک-یان دەستگیر کرد. دوای لێپرسینەوەی ئەحمەد تورک لە نووسینگەی داواکاری گشتی ماردین، بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی بۆ دادگای سزای قورسی ئێشکگر گواسترابووەوە و دواتر لە دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرابوو.