شاندێكی شاری هەولێر كە ئێستا لە توركیایە، سەردانی بورسای كرد و لەلایەن والی بۆرسا مونیر كارالئۆغڵو پێشوازیكرا. لە دیدارێكدا والی بۆرسا بیریهێنایەوە كە ئەوان لەمەوپێش لەگەڵ پارێزگاری هەولێر پرۆتۆكۆڵی هاوكاریان ئیمزاكردووە و بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆتۆكۆڵەش لێژنەیەكی شەش كەسی پێكهێنراوە.
كارالئۆغڵو رایگەیاند ئەو لێژنەیە بە ئامانجی بەرفراوانكردنی پەیوەندیەكان و هاوكاریكردنی یەكتر دروستكراوە و هەردوولا سەردانی یەكتریان كردووە. لەمبارەیەوە گوتی:" هاتنی سەرەكی ئەو شاندە بۆ چاودێریكردنی دروستكردنی ناوچەی پیشەسازیە. دوێنی دەستیان پێكرد و ئەمڕۆ بەردەوام دەبن. هاوكاری و پەیوەندیەكانمان بەدرەوام دەبن. لە بۆرسا بۆ باكووری عێراق قەبارەی بازرگانی گەیشتۆتە ١٠ ملیار دۆلار. لە رێگەیەك دەگەڕێین كە قەبارەی بازرگانی زیاتر بكەین".
نەورۆز مەولود كە بەناوی شاندی ھەولێر قسەیكرد، هیوای خواست دوای مۆركردنی پڕۆتۆكۆڵی هاوكاری نێوان هەردوو شار، پەیوەندیەكان فراوانتر ببن. ئاشكراشیكرد ئەو شاندە بە فەرمانی پارێزگاری هەولێر دروستكراوە بۆئەوەی لە نزیكەوە چاودێری دروستكردنی ناوچەی پیشەسازی بكا.