Abdullah Shukur
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە -AA
شاندێکی تورکیا بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەدات ئونال لە ٥ی شوباتی داھاتوو سەردانی ئەمریکا دەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتی وەرگیراون، ئەو شاندەی تورکیا بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی گرووپی کاری ھاوبەشی ئەمریکا و تورکیا لە ٥ی شوباتی داھاتوو سەردانی ئەمریکا دەکات.
چاوەڕێ دەکرێت کە لە کۆبوونەوەکاندا باسی پرسەکانی وەک سووریا، فەتۆ و پەکەکە بکرێت.
پێشتر و لە ٧-٨ی ئەم مانگە شاندێکی ئەمریکا کە پێکھاتبوو لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، جێمس جێفری و سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، جۆزێف دانفۆرد سەردانی ئەنقەریان کردبوو.