Günay Nuh,reva haci
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2019
ئارده‌هان - AA
چڵدر دووهه‌مین ده‌ریاچه‌ی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵوه ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی چڵدری سه‌ر به پارێزگای ئارده‌هان، كه به‌شێكی زۆری له زستاندا ده‌یبه‌ستێت.
له‌گه‌ڵ به‌ستنی ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌دا، خاوه‌نی گالیسكه‌ی خلیسكێنهكان ده‌رده‌كه‌ونه‌وه و گه‌شتیاران به دیمه‌نه سه‌رنجراكێشه‌كانی ناوچه‌كه ئاشنا ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی دوو رۆژه به‌فرێكی زۆر ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌و كاری ئه‌م وه‌رزه‌ی گالیسكه‌ی خلیسكێنهش ده‌ستی پێكردۆته‌وه.
به‌هۆی ئه‌ستوری رووی به‌ستووی ده‌ریاچه‌كه‌وه، خاوه‌نی گالیسكه‌كان به ئه‌سپه‌كانیانه‌وه به‌رده‌وامن له خزمه‌ت كردنی ئەو كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن. به‌ڵام له نزیك كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی ده‌بنه‌وه.
عیلمدار سه‌نه‌م كه یه‌كێك له ریستۆرانته‌كانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌رزی گالیسكه‌ی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر ده‌ستی پێكردووه‌و گوتی، "دواتر دێنه ناوچه‌كه، به تامكردنی ماسییه زه‌رده‌ی ده‌ریاچه‌ی چڵدر و گه‌ڕان به گالیسكه‌ی خلیسكێنهوه دیمه‌نێكی جوان و كاتێكی خۆش ده‌به‌خشێته ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن. هه‌موو لایه‌ك بانگهێشت ده‌كه‌ین تاكو سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه بكه‌ن".
ره‌ئیس تۆپكایا خاوه‌نی گالیسكه‌ی خلیسكێنهیه و ئاماژه به‌وه ده‌كات به ئاسانی ده‌چنه سه‌ر ده‌ریاچه به‌ستووه‌كه و ده‌ڵێت، "بانگهێشتی هه‌موو گه‌شتیاره بیانی و خۆماڵییه‌كان ده‌كه‌ین بێنه ئێره. ده‌ریاچه‌ی چڵدر باس ناكرێت ده‌بێت بیبینی. ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌هۆڵ بڕۆیت''.