Muhammed Şamil Aliağaoğlu
09 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
شرناخ - AA
لە شارۆچكەی سلۆپیی سەربە شرناخ، چوار تیرۆريستی پەكەكە كە دوانیان ژنن، خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەكان كرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئانادۆڵو كەوتووە، چوار تیرۆريست كە لە كەمپەكانی پەكەكە لە باكووری عێراق هەڵاتبوون، خۆیان گەیاندووەتە دەروازەی سنووری خابوور لە نزیك سلۆپی.
تیرۆریستەكان خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە و، لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا لە ئاسایشی شارۆچكەكە بەردەوامە.