Zana Natık Kerem
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2017
نەینەوا ــ AA
فەرماندەی فەوجی هەشت لە فەرماندەیی هێزەكانی شنگال سەربە وەزارەتی پێشمەرگە، لوقمان گلی رایگەیاند كە ٤٨٤ چەكداری ئێزدی لە قەزای شنگال وازیان لە پەكەكە هێناوە و چوونەتە ریزی هێزەكانی پێشمەرگە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، لوقمان گلی گوتی: " لە ماوەی پێنج هەفتەی رابردوودا و لە كاتی رووداوەكەی خانەسۆر لە قەزای شنگال تاوەكو ئێستا، ٤٨٤ چەكداری ئێزدی وزاویان لە پەكەكە هێناو و هاتوونەتە ناو ریزەکانی پێشمەرگە".
لوقمان گلی گوتیشی: "ئەو چەكدارانە بۆ ماوەی دوو مانگ لەژێر سەرپەرشتی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەشداریان پێ دەكرێت لە خولی مەشق و راهێنانی سەربازی بۆ ئەوەی پەرە بە تواناكانیان بدرێت".
ناوبراو بە دووریشی نەزانی كە لە ماوەكانی داهاتوودا، ژمارەیەک چەكداری دیكەی ئێزدی كە لە ئێستادا لەناو پەكەكەدان، واز لە پەكەكە بهێنن و پەیوەندی بە ریزەکای پێشمەرگەوە بکەن.