Hemn Osman
16 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2015
سهرۆكایهتی ئهركانی سوپای توركیا، كوژرانی ههشت چهكداری پهكهكهی له شارۆچكهی جزیر-ی سهربه پارێزگای شرنەخ راگهیاند.
سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە رووداوەكانی نێوخۆیی بڵاو كردەوە.
لە روونكردنەوەكەدا، ئاماژە بە كوژرانی هەشت چەكداری پەكەكە كراوە، كە لە میانی شەڕوپێكدادانەكانی شارۆچكەی جزیردا كوژراون.
هاوكات لە روونكردنەوەكەدا باس لەوە كراوە كە لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكانی ئیغدردا دەستگیراوە بەسەر كۆگایەكی پەكەكەدا، كە 45 بتڵ، 15 تاقم جلوبەرگری سەربازی، 10 تاقم جلوبەرگی پەكەكە، چادرێك، چەندین بڕ لە خۆراك و پێداویستی سەربازی، تێدابووە.
هەروەها لە ئۆپەراسیۆنەكانی تونجەلیدا دەست گیراوە بەسەر دوو حەشارەگەی پەكەكەدا، كە یەك چەكی كڵاشینكۆڤ، 31 فیشەك، دوو هەزار و 500 فیشەكی بی كەی سی، كامێرایەكی وێنە گرتن، سێ پانێلی وزەی خۆر، پێنج جانتای پشت، پێنج كیسەی خەو و ژمارەیەكی زۆر پێداویستی جۆراوجۆری ژیان و پێداویستی پزیشكی.
لە بەدلیس، دەستگیراوە بەسەر حەوت پەناگەدا، كە 50 بتڵی بۆمبی دەستكرد و ژمارەیەكی زۆر پێداویستیان تێدابووە.
لە هەكاری، لە كاتی گەڕان و پشكنیندا دوو بۆمبی دەستی پووچەڵكراونەتەوە.
لە روونكردنەوەكەدا باس لەوە كراوە كە حەوت ئەندامی پەكەكە لە شارۆچكەی سلۆپی و دوو ئەندامی دیكەشیان لە سروج خۆیان رادەستی هێزەكانی ئەمنی كردۆتەوە.
هەروەها لە لە شاری عەنتاب، هەشت كەس دەستگیركراون، كە حەوتیان هەڵگری ناسنامەی بیانین و گومان دەكرێت سەربە رێكخراوی تیرۆریستی داعش بن و، هەوڵیانداوە بە رێگای نایاسایی لە توركیاوە بپەڕنەوە سووریا.