Mohammed Baqi Hussein
07 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2016
ژنانی جزیر دوای كۆتایی هاتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شارۆچكه‌كه‌یان، یادی هەشتی مارس له نێو دار‌و په‌ردوو و شوێنه‌واری پێكدادانه‌كاندا ده‌كه‌نه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شارۆچكه‌ی جزیری سه‌ربه شرنەخ له نێوان سه‌عات 5ی به‌یانی بۆ 7 و نیوی ئێواره به‌كاتی ناوخۆی توركیا هه‌ڵگیرا، به‌شێك له‌و خه‌ڵكه‌ی كه ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتبوو گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ‌وحاڵیان و سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیانن.
ژنانی جزیر خۆشحاڵن به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌كانیان و كاردانه‌وه له‌دژی په‌كه‌كه نیشانده‌ده‌ن.
دانیشتوویهكی گه‌ڕه‌كی جودی به‌ناوی م. ك به‌زمانی كوردی بێزاری خۆی له دابه‌زینی په‌كه‌كه بۆ ناو جزیره نیشان دا.
م.ك گوتی: "ئێمه هاووڵاتی توركیاین. ئه‌مان دابه‌زینه نێو شار و هه‌موو شتێك تاڵانكرا. دایكان بێ رۆڵه بوون. ئێمه چییمان كردبوو؟ تاوانمان چی‌بوو تا ئه‌مه به‌ئێمه رهواببینن".
ژنێكی دیكه به‌ناوی ل. گ له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌یدا سه‌رقاڵی فه‌رش شۆردن بوو و رایگه‌یاند، ماوه‌ی 90 رۆژه نهگهڕاوننهتهوه بۆ ماڵه‌كه‌یان.
ل. گ رایگه‌یاند ئه‌وان له رۆژی جیهانی ژنان 8ی مارسدا ده‌بێت خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان بن.
ژنێكی تریش به‌ناوی هـ. گ كه سه‌رقاڵی نانكردن بوو ده‌ڵێت، "له‌نیشتمانی خۆماندا ئاواره‌بووین. له‌م دونیا و له‌و دونیاش سكاڵامان لێیان هه‌یه. خوا حه‌قی ئێمه‌یان لێبستێنێت".
له‌سه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی 8ی مارسدا هـ. گ گوتی: "پێویسته پیاوان گرنگی به ژنان بده‌ن كه بوونەته پارچه‌یه‌ك له ژیانیان".