Ayşe Böcüoğlu Bodur,Cüneyt Kemal Özkök,Muhammet Ali Kemal
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
بڕوانامەی تۆمارکردنی نیشانەی جواگرافیی درایە شفتەی خاو "چیغ کۆفتە"ی بێ گۆشتی ئادیامان.
دامەزراوەی پاتنت (مافی داهێنان) و براند لە تورکیا (تورکپاتنت) "رێورەسمی بەخشینی تۆماری نیشانەی جوگرافیی بۆ شفتەی خاوی 'چیغ کۆفتە'ی بێ گۆشتی ئادیامان" سازکرد.
سەرۆکی تورکپاتنت، حەبیب ئاسان ئاماژەی بەوەکرد ساڵی ٢٠١٧ ساڵی بازدانە لەڕووی ئاماژەی جوگرافییەوە.
باسی لەوەشکرد ساڵی رابردوو کۆی گشتیی زیاتر لە ١٠٠ تۆماریان ئەنجامداوە و لە ئێستادا لە تورکیا ٣٥٦ تۆماری جوگرافیی هەیە و یەکێک لەمانەش بریتییە لە شفتەی خاوی 'چیغ کۆفتە'ی بێ گۆشتی ئادیامان.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.