ئادیامان
ئەو شاخە کە بەرزییەکەی ٢ هەزار و ٢٠٦ مەترە و مەزارگەی پاشای کۆماجینی ئەنتیکۆسی لێیە، لە ئێستادا پاش توانەوەی بەفری سەر رێگەکەی، گەشتیاران رووی تێدەکەن.
موکیت عەلام هاووڵاتییەکی بەنگلادیشیە و لەگەڵ هاوسەر و منداڵە ٧ ساڵانەکەیدا هاتوونەتە شاخی نەمرووت. ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە یەکەم جارە سەردانی شاخی نەمرووت دەکات و باس لەوەش دەکات کە دیمەنی خۆرئاوابوون و خۆرهەڵاتنی تابڵێی جوانە.
تۆنی لی یەکێکی ترە لەو بیانیانەی سەردانی شاخەکەی کردووە و ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر سەرسامی ئەو شاخەیە.
سەرۆکی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی کۆماجینی حاجی بۆزکورت ئاماژە بەوە دەکات هاتووە تاکو کارکردن لەسەر کردنەوەی رێگا بۆ سەر شاخی نەمرووت ببینێت و بچێتە سەر شاخەکە.
بۆزکورت ئاماژەی بەوەدا کە ئێستا وەرزی گەشتیاری شاخی نەمرووت دەستی پێکردووە و گوتی: "ئەو رێگایانەی بەهۆی بەفرەوە گیرابوون لەمرۆوە دەکرێنەوە و سەرەڕای ئەوەی کە یەکەم رۆژی دەستپێکی گەشتەکانە بۆ ئەو شاخە بەڵام خەڵکێکی زۆر سەردانی کردووە.