Kemal Karadağ
29 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگه‌یاند شەش فڕۆکەی جۆری ئێف-١٦ی سەر بە یۆنان کە لە دوورگەی گیریت ھەڵساون و لەو ناوچەیە نزیکبووەتەوە کە لە ناڤتێکس راگەیەندرابوو، رێگرییان لێ کراوە و لە ناوچەکە دوورخراونەتەوە.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند كه له رێگای سیسته‌می راداری هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیاوه شه‌ش فڕۆکەی جۆری ئێف-١٦ی سەر بە یۆنان ده‌ستنیشان كراون كه له دوورگه‌ی گریت'ه‌وه هه‌ڵساون و به‌ره‌و ئیداره‌ی باشووری قوبرسی یۆنان به‌ڕێ كه‌وتوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و فڕۆكانه‌ی یۆنان كه لەو ناوچەیە نزیکبوونەتەوە کە لە ناڤتێکس راگەیەندرابوو، له‌لایه‌ن فڕۆكه ئێف-١٦هكانی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا رێگرییان لێ کراوە و لە ناوچەکهوه به‌ره‌و باشووری رۆژئاوای قوبرس دوورخراونەتەوە. هێزه ئاسمانی و دهریایییهكانی سوپای توركیا له پێناو پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان پێداگیرانه به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌ركه‌كانیان".
هه‌روه‌ها گرته‌ی چركه‌ساتی رێگه‌گرتن له فڕۆكه‌كانیش له ماڵپه‌ڕ و هه‌ژماری فه‌رمیی وه‌زاره‌ت له تویته‌ردا بڵاو كراوه‌ته‌وه.