Hemın Othman Mohammed
07 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2016
ئه‌و شه‌پۆلی كۆچه‌ی پاش بۆردومانی سه‌ختی رووسیا و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری حه‌له‌ب ده‌ستی پێكردووه درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی حه‌له‌به‌وه وه‌رگیراوه، له كاتێكدا رووسیا و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به سه‌ختی هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌كه، شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی په‌یه‌ده و رێكخراوی تیرۆریستی داعش به توندی به‌رده‌وامه.
له چوار رۆژی رابردووه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 20 هه‌زار هاووڵاتی سووری به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه هه‌ڵاتوون و روویان له ناوچه ئارامه‌كانی شارۆچكه‌ی ئه‌عزازی سه‌ربه حه‌له‌ب كردووه.
له كاتێكدا هه‌ندێ له ئاواره‌كان له‌نێو باخچه‌كانی زه‌یتووندا خێمه‌یان هه‌ڵداوه، هه‌ندێكی دیكه‌یان له‌لایه‌ن وه‌قفی یارمه‌تی مرۆیی و ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤه‌وه له كه‌مپێكی نزیك ده‌روازه‌ی سنووری باب و سه‌لامه‌ی سووریای نزیك سنووری توركیا نیشته‌جێ كراون.
هاووڵاتییه‌كی سووری به‌ناوی ئیسماعیل ئه‌بو نایف كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیاوه ده‌ربه‌ده‌ربووه به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "رووبه‌ڕووی بۆردومانێكی سه‌خت ببووینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ناچاربووین ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ین. 25 كم به پێ رۆیشتین تا گه‌یشتینه ئێره".
ئاواره‌یه‌كی دیكه‌ی سووری به‌ناوی ئه‌بو سه‌میر كه نیشته‌جێی شاری دهیرازور بووه ده‌ڵێت: "به‌هۆی بۆردومانه‌كانی رووسیاوه خانووه‌كه‌مان ته‌ختی زه‌وی بووه، له‌به‌رئه‌وه ناچاربووین روو له كه‌مپی ئاواره‌كان بكه‌ین".