İlhami Erkılıç,Ramal Abdullah Mahmood
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2018
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
له كاتێكدا ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێكی سه‌رما كاریگه‌ری كرده سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، نزمترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌شت پله له‌ژێر سفری سه‌دیدا له قه‌رس و ئه‌رده‌خان تۆماركران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه رایگه‌یاند كه پێده‌چێت ئاسمانی چه‌ند شوێنێكی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌وراوی بێت و ئه‌مشه‌و و به‌یانی سبه‌یی له چه‌ند شوێنێك به‌ستن و زوقم گرتن رووبدات.
له كاتێكدا پله‌كانی گه‌رما به‌پێی وه‌رز ئاسایی ده‌بن، با له ئاراسته‌ی باكووره‌وه هه‌ڵ ده‌كات.
نزمترین پله‌كانی گه‌رماش له‌شه‌ودا له دێرسم سفر و له ئه‌رزنجان -١، ئه‌رزه‌ڕۆم -٤، ئیدر و ئاگری -٦، قه‌رس و ئه‌رده‌خان -٨ پله بوو.