Serdar Açıl,Zafer Fatih Beyaz,Hemın Othman Mohammed
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاتهنی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) لەنێو هێزەکانی جەندرمە و هێزە دەریاییەکان، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ 92 کەس ده‌ركرا كه هه‌شتیان هێشتا له‌سه‌ر كارن.
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌ییه‌كان و تیرۆری سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره، لێكۆلینه‌وه له‌باره‌ی 24 ملازمی یه‌ك و 32 ملازم له فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه و یه‌ك ملازمی یه‌ك و 35 ئه‌فسه‌ر له فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی ده‌ستپێكرد.
له‌ژێر رۆشنایی لێكۆلینه‌وه‌كان تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد بۆ ده‌ستگیركردنی 92 گومان‌لێكراو كه هه‌شتیان له‌سه‌ر كار به‌رده‌وامن.