Rewa Mahmut Hasan
28 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2016
بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی شوورای سەبازی باڵا لە کۆشکی چانکایا لە تورکیا بەڕێوەبچێت .
بۆ ئەمەبەستەش پێش دەستپێکی کۆبوونەوەکە، هەریەک لە ئەندامانی شوورای سەربازی باڵا ، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم سەردانی مەزاری ئەتاتورکیان کرد و تێدا یڵدم لەناو دەفتەری تێبییەکاندا نوسی :
تورکیا لە شەوی ١٥ ی تەمموزدا سەرکەوتنی دووهەمی جەنگی رزگاری راگەیاند.میللەتەکەمان خۆی تەسلیمی هیچ دەسەڵاتێکی دەرەکی نەکردووەو نایکات، ئاگای لە دیموکراسی و وڵاتەکەی بووە .بە ملیۆنان خەلک بێ چاو تروکاندن بەرەو شەهادەت دەرۆیشتن، تائێستاش ئەم میللەتە ،رۆحیەتی بەرەنگاریی مییلی تێدا ماوە و جارێکی تر ئەمەی سەلماندەوە.ئاشکراو روونە کە هەموو ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانە بە چۆکدا دەدەین کە یەکڕیز و یەکپارچەیی وڵاتمان دەکەنە ئامانج. هیوادارم کارەکانی شورای سەربازیی باڵا ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هێزە چەکدارەکانی تورک ومیللەتەکەمان . لەم رێگەیەوە سەری رێژو نەوازش بۆ شەهیدان دەنەوێنین .دەمەوێت بڵێم کە میللەتەکەمان تا قیامت ، رێک رادەوەستێت.تا دنیا مابێت یەکڕیزی خۆی دەپارێزێت.
دوای کۆتایی هاتنی مەراسیمەکە، هەریەک لە سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم و سەرۆکئەرکانی سوپا، جەنەراڵ هولوسی ئاکار بەهەمان ئۆتۆمبێل بەرەو کۆشکی چانکایا بەڕێکەوتن کە بۆ یەکەمجارە خاوەندارێتی کۆبوونەوەی شوورای سەربازی باڵای کرد .