İlyas Kaçar,Hemın Othman Mohammed
03 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌ندامانی رێكخراوی گه‌نجانی ئانادۆڵو، له مه‌یدانی ئایاسۆفیا شه‌و نوێژیان بۆ ستهملێكراوانی ئاراكان، حه‌له‌ب و كه‌رتی غه‌ززه كرد.
ئه‌ندامانی چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به‌شداریان له چالاكییه‌كدا كرد كه به رابه‌رایه‌تی رێكخراوی گه‌نجانی ئانادۆڵو و، به دروشمی "له‌بیرت نه‌چێت ئه‌وانیش سه‌رمایانه" رێكخرابوو.
به‌شداربووانی چالاكییه‌كه دوای ئه‌وه‌ی شه‌ونوێژیان بۆ ستهملێكراوانی ئاراكان، حه‌له‌ب و كه‌رتی غه‌ززه كرد، نزایان بۆ كردن.
سه‌رۆكی لقی رێكخراوه‌كه له ئیستانبوڵ، عه‌لی ئوغور بوڵوت، به‌ناوی گرووپه‌كه‌وه روونكردنه‌وه‌یدا و، باسی له‌وه كرد كه مسوڵمانان بێچاره ماونه‌ته‌وه.
بوڵوت باسی له‌وه كرد كه نیگه‌رانن له‌وه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه، ئاراكان، حه‌له‌ب رووده‌دات، به‌ڵام به نیگه‌رانبوون و سكاڵاكردن ناتوانن به‌ر به‌و رووداوانه بگرن و، گوتی: "سته‌مكار هه‌ر كه‌سێك بێت، سته‌م له هه‌ر كه‌سێكه‌وه بێت، ئه‌ركی هه‌مووانه به‌رگریی بكه‌ن. هه‌رگیز سته‌م تا سه‌ر نییه. گرنگه دڵمان له‌گه‌ڵ برایانی ستهمدیدهماندا یه‌ك بخه‌ین. ده‌بێت پشتیوان بین بۆیان كه له‌م رۆژه ساردانه‌دا دوورن له ئاسایش، بێ ماڵن و به برسێتی به‌رگری ده‌كه‌ن و شه‌هید ده‌بن".