Sangar Hamad Azeez
21 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2015
ئەردەهان
لە سەعاتەكانی شەودا پلەكانی گەرما لە شاری قەرس رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو بۆ ٩ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین.
پەیتا پەیتا وەرزی زستان لە توركیا دەست پێدەكات و پلەكانی گەرما لە شارەكاندا بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزن.
بە گوێرەی زانیاری كەشناسی توركیا، شەوی رابردوو پلەكانی گەرما لە شاری قەرس بۆ ٩ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین و بەم پێیەش نزیمترین پلەی تۆمار كرد لەسەر ئاستی توركیادا بۆ ئەمساڵ.
هەروەها نزمترین پلەكانی گەرماش لە شارەكانی دیکەی ئانادۆڵو: (ئەردەهان -٨)، (ئاگری -٧)، (ئەرزینجان -٦)، (ئەرزەڕۆم - ٥ ) و (ئیغدر -٢ ) پلە بوون.
لە سەعاتەكانی رۆژیش دا بەرزترین پلە لە ئەردهان ٦ پلە، قەرس ٩ پلە، ئیغدر ١٥ پلە، ئەرزینجان ١٤ پلە و ئاگری ١٠ پلە بوون.
بەهۆی جیاوازی نێوان پلەكانی گەرما لە شەورۆژدا لە سەعاتەكانی شەودا زوقم لەسەر شەقامەكانی شار دروست دەبێت.