Sarmand Hameed
05 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2019
بەغدا - AA
لە میانی ئەو خۆپیشاندانەی لە شاری بەغدا دژ بە حکوومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت، پێنج خۆپیشاندەر بە فیشەکی راستەقینە کوژران.
سەرچاوەیەکی پزیشکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، پێنج تەرم کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا بە فیشەک کوژراون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی بەغدا.
بە گوتەی سەرچاوەکە، هەر لە میانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا ١٥کەسی دیکە برینداربوونە کە زۆربەیان بە فیشەک بریندار کراون.
بەپێی دوایین ئامار کە سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی داوە، لەو خۆپیشاندانەی كە لە رۆژی سێشەممەی رابردوو لە شاری بەغدا و چەند شارێكی باشووری عێراق ئەنجام دەدرێن تا ئێستا، ١٠٠ كەس كوژراون، بەڵام کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ تا ئێستا بە فەرمی کوژرانی ٩٣ی کەسی راگەیاندووە.