Rıdvan Korkulutaş
22 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
عەنتاب- AA
لە شاری عەنتاب، دەستبەسەر ئینجیلێکی دێریندا گیرا کە لە مۆزەخانەی شاری حەلەب دزراوە و بە خەتی عیبری لەسەر پێستی ئاسک نووسراوە.
لەو بارەیەوە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شاری عەنتاب لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو هێزە ئەمنییەکان لە شارۆچکەی شەهید کامیل زانیاری ئەوەیان پێگەیشتووە کە ئینجیلێکی دێرین لە کاتی تاڵانکردنی مۆزەخانەی حەلەب دزراوە و هێندراوەتە تورکیا.
دواتر تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و تاوانی رێکخراو ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و توانیویانە دەست بەسەر ئینجیلەکەدا بگرن.
بەتۆمەتی پەیوەندیداربوون بە تاوانەکەوە سێ کەس دەستبەسەرکراون.
پسپۆڕانی شوێنەوارناسی پێیان وایە نرخی ئینجیلەکە لە سەروو یەک ملیۆن دۆلارەوەیە.