Nour Mahd Ali Abu Aisha,Ali Semerci
30 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2018
غەززە -AA
ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لە رۆژی خاکی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیل شەھید کراون، بەرزبووەوە بۆ ١٥ کەس.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەززە، ئەشرەف ئەلقودرە، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "ژمارەی ئەو شەھیدانەی لەمڕۆ بەیانی تاکو ئێستا گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکان گەیشتووەتە ١٥ کەس".
قودرە ئەوهی ئاشکرا کرد کە نزیکەی ھەزار و ١٠٠ کەس بەھۆی کاریگەری گازی فرمێسک رێژهوه برینداربوون.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، پێشتر ئاماژهی بهوه كردبوو کە لە ئاکامی بۆردومانی سنووری غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلهوه، نزیکەی ١٠ ھاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.
ئیسرائیل لە ٣٠ی ئاداری ساڵی ١٩٧٩ ھەزاران دۆنمی لە ناوچەی جەلیلەی باکووری ئەو وڵاتە داگیرکردووه و، بەم ھۆیەوەشهوه گەلی فەڵەستین بەمەبەستی پرۆتێستۆکردنی ئەو کارە رژانە سەر شەقامەکان.
لە بەرامبەر ئهوهدا پۆلیسی ئیسرائیل شەش ھاووڵاتی فەڵەستینی شەھید کرد و، ھەزاران کەسی بریندار کرد، لهبهرئهوه ئەم رۆژە ناوی رۆژی خاکی لێنرا و بووە سمبولی خەباتی گەلی فەڵەستین لە بەرامبەر داگیرکاری ئیسرائیل.