İsmail Özdemir
30 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامدا.
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراوه ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان كراوه لەسەر پرسه‌کانی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵیەکان.
هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا له پاڵ تاوتوێ كردنی دوواين پێشهاته‌كانی سووریا و عێراق، هاوكات بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێ كراوه و، هه‌ردوولا جەختیان كرده‌وه لەسەر بەھێزکردنی ھەماھەنگی و ھاوکاریکردن لە چوارچێوەی گیانی ھاوپەیمانێتی.