Metin Mutanoğlu
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئهنقهره - AA
جێگری سهركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای رایگەیاند ''ئێمە دەتوانین لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست چالاکی ئابووریی ئاسایی خۆمان لە قەڵەمڕەویی یاسایی خۆمان بەڕێوەبەرین. چالاکی ئابووریی خۆمان بەڕێوەدەبەین. کاتێک بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئەمریکا، رووسیا، چین و وڵاتانی دیکە لە قەڵەمڕەویی یاسایی خۆیاندا چالاکی بەڕێوەدەبەن کەس قسە ناکات، بۆچی کە تورکیا لە قەڵەمڕەویی یاسایی خۆییدا لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە کەشتی خۆی بە دوای سەرچاوەکانی خۆیدا دەگەڕێت، قیامەت هەڵدەسێت''.
جێگری سهركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای سهبارهت به پێشهاته ناوچهیی و نێودهوڵهتییهكان به تایبهت خۆرههڵاتی دهریای ناوهڕاست و سیاسهتی دهرهكی توركیا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و وهڵامی پرسیارهكانی دایهوه.
فوئاد ئۆکتای رایگەیاند ''دوورگەی کاستیلۆریزو بووەتە رۆژەڤ. دوورگەی کاستیلۆریزو چییە، باس لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکەین. لەبەرئەوەی لە هەموو دوورگەکاندا هەمان خراپەکاری و هەمان ناحەقی هەیە بۆیە باسی دەکەین. باس لە ١٢ دوورگە دەکەین، دوورگەی ساکز بەتایبەتی، هەروەها دوورگەکانی میدیلی و رۆدۆس کە هەر لە بەری ئیجەن چ لە لۆزاندا چ بە رێککەوتنی ١٩٤٧ی پاریس ١٢ دوورگە سەرەتا لە تورکیاوە وەرگیرا و درایە ئیتاڵییەکان پاشان ئیتاڵییەکان گوتیان داومانە بە یۆنان.. ماڵی کێ بە کێ دەدەیت؟ ئەو دوورگانەی کە سەرەڕای رێککەوتنەکانی نێوان خۆیان گوتیان ناتوانرێت پڕچەک بکرێن، هەنگاو بە هەنگاو بەدرێژایی ١٠٠ ساڵ پڕچەکیان دەکەن، ئایا تورکیا بەوە دەڵێت 'دەبێت فەرموون دەتوانن بیکەن؟' تورکیا ئەمڕۆ راپەڕیوە. بە گەل، دەوڵەت و سەرکردەکەیەوە بەیەکەوە بەوە دەڵێن راوەستە. دەڵێت ''ئەگەر رانەوەستیت قوربانی بوێ بۆی دەدەین و باجی پێ دەدەین''.
جێگری سهركۆماری توركیا سەبارەت بە هەوڵ و تەقەلاکانی تورکیا، رایگەیاند ''ئێمە ئەگەر وەک گەلی تورک لێرەدا کاری پێویست نەکەین، لە کوێ بیکەین؟ ئەگەر لێرەدا ئەو کارەی پێویستە ئەنجامی نەدەین بەدوای مافمانەوە نەبین لە کوێ بەدوایدا بگەڕێین؟ هەڵوێستی تورکیا بەم شێوەیەیە؛ ''لە وڵاتان قەڵەمڕەوی یاساییان هەیە، بەڵام دەکرێت ئەو دوورگە بچووکانەش سنووری ئاوییان هەبێت، ناتوانین ئەوە قبوڵ بکەین کە قەڵەمڕەوی یاسایی نەبێت ناوچەی ئابووریی تایبەتی نەبێت''.
فوئاد ئۆکتای هەروەها رایگەیاند ''قوربانی بۆ ئەوە دەدەین، بەڵام سەرەتا باج پێ دەدەین. یەکێتی ئەورووپا دژی ئەوە دەبێت، نازانم سەبارەت بە قوبرس یان سەبارەت بە هەرچیەک بێت. دەڵێین رێککەوتنی ٦٠. فەڕەنسا دێت لێرە فڕۆکە دادەنێت. فڕۆکەی چی دەهێنیت تۆ، هەوڵ دەدەیت چ کەشتیەکی جەنگیت بهێنیت؟ تۆ کێیت؟ ئەی فەڕەنسا تۆ کێیت؟ ئەی ماکرۆن تۆ کێیت؟ گەلی تورک و تورکیات نەناسیوە. تۆ وڵاتی گەرەنتیکار نیت. وڵاتانی گەرەنتیکار دیارن. تورکیایە، یۆنانە، بەریتانیایە. یەکێتیی ئەورووپا بێ لایەن نییە. ئەمڕۆ لێدوانەکەی مێرکڵ بەو شێوەیەیە. تورکیا هەڵوێستی روونی خۆی نیشان دەدات. ئێمەش ئەوە دەکەین. ئەوەی سەرکۆمارەکەکان دەیکات و باسی دەکات هەر ئەوەیە''.
جێگری سهركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا دوای ئەو لێدوانەی مێرکڵ تورکیا چی لە ئەورووپا دەخوازێت؟ بانگەوازتان چییە؟ گوتی:
''ئەوەی کە دەمانەوێت بە ئەورووپای بڵێین ئەوەیە کە بە دڵنیایییەوە تورکیا واز لە مافەکانی ناهێنێت بەتایبەتی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ئیجە. من ئەوە دەڵێم کە تورکیا بە هەر نرخێک بێت مافەکانی دەپارێزێت. لە قوبرس و دەورووبەری سنوورە ئاوییەکان مافی تورک دەپارێزێت. بە هەمان شێوە لە هەر مەترێک چوارگۆشەی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا مافەکانی دەپارێزێت''.
فوئاد ئۆکتای بە تیشک خستنە سەر ئەوەی چاوەڕێی رەچاوکردنی مافەکان لە یەکێتیی ئەورووپا دەکەن، گوتی: "لەو چوارچێوەیەشدا با کەس چاوەڕێی ئەوە لە تورکیا نەکات، پاشگەز ببێتەوە. بە ئەورووپا دەڵێین، تورکیا لە مافەکانی لە ھەریەک لە دەریای ناوەڕاست و ئیجە خۆش نابێ. بە داخەوە ئەورووپا لە پرسی مافەکانمان نەک لە پاڵمان نییە، بەڵکو ھەڵوێستیشی نییە".
ئۆکتای جەختی لەوە کردەوە کە ھەرچییەک رووش بدات تورکیا مافەکانی خۆی لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا دەپارێزێت و گوتی: "(ھەروەھا تورکیا) مافەکانی تورکەکانی قوبرسیش لە قوبرس و ناوچە ئاوییەکانی قوبرس دەپارێزێت. بە ھەمان شێوە تورکیا لە ھەر مەتر چوارگۆشەیەکی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا و لە ھەر مەتر سێجایەکی ئاوەکەیدا مافەکانی خۆی دەپارێزێت".
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای: "(داواکاری بۆ کردنە ١٢ میلی ناوچە ئاوییەکانی یۆنان)مان لێ چاوەڕێ دەکەن؟ ئەمە ئەگەر نەبێتە ھۆی جەنگ، ئەی دەبێتە ھۆی چی؟".
لەبارەی نەخشەی سێڤیللا کە لەلایەن یۆنانەوە کێشراوە، ئۆکتای گوتی: "ئێمە نەو نەخشە و ئەوانەی ئەم جۆرە نەخشەیەشیان بە مێشکدا ھاتووە، دەدڕێنین و فڕێ دەدەین. ئەگەر پێویستیش بکات بەسەری دەکەوین و پێیدا تێپەڕ دەبین. ئێستا کە سەیر دەکەی ئەو نەخشەی (کە لە رێککەوتننامەی سێڤر)دا کێشراوە کە دڕاندوومانە، ھەوڵ دراوە لە دەریادا پێگە بۆ ئێمە بکێشرێت و یەکێتیی ئەورووپاش بووەتە ئامرازی ئەمە. بۆیە یۆنان و بەشی یۆنانی قوبرس بۆ ئەمە بەکار ھێندراون".
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەوان لە روانگەی بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە بۆ رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەڕوانن و گوتی: "ئێمە لەوێ ناوچەی ئاوی و ناوچەی قەڵەمڕەوی دەریایمان ھەیە و ئێستا لەوێ لەگەڵ لیبیا رێککەوتننامەی واژووکراومان ھەیە لەسەر ناوچەی ئابووری دەوردراو. گەلەکەمان جگە لە سەربەخۆیی و ئازادی گوێی لە ھیچ شتێک راناگرێت و بەھاکەشی ھەرچییەک بێت بۆمان گرنگ نییە. ئێمە لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەتوانین چالاکییە ئابوورییەکانی خۆمان لە ناوچەی قەڵەمڕەوی دەریایی خۆماندا ئەنجام بدەین. ئەگەر وڵاتێکی دیکەی وەک بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئەمریکا، رووسیا، چین یان وڵاتێکی دیکە لە ناوچەی قەڵەمڕەوی دەریایی خۆی چالاکییەکانی ئەنجام بدات کەس دەنگی لێوە نایە، بەڵام کاتێک تورکیا لە ناوچەی قەڵەمڕەوی دەریایی خۆی و بە کەشتی خۆی بەدوای سەرچاوەی وزەدا دەگەڕێت دنیایان لێ دێتەوە یەک. بانێکە و دوو ھەوایە".