04 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
دوو فڕۆکەی جۆری ئێف- ١٦ سەر بە فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانی سوپای تورکیا، پێگەکانی تیرۆریان لە ناوچەی ئاڤاشین-باسیان لە باکووری عێراق کردە ئامانج.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە ھەژماری تویتەری وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دوو فڕۆکەی جۆری ئێف- ١٦ سەر بە فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانی سوپای تورکیا، پێگەکانی تیرۆری لە ناوچەی ئاڤاشین-باسیان لە باکووری عێراق کردە ئامانج.
لە تویتەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا گرتەی ئۆپەراسیۆنەکە بڵاوکرایەوە.
لە گرتەکاندا دەردەکەوێت کە فڕۆکەکانی ئێف -١٦ پێگە دیاریکراوەکان دەکەنە ئامانج.