ئورفا
چوارەمین فێستیڤاڵی شیعری (باڵیکلی گۆل) بەھاوکاریی شاەوانیی ئورفاو یەکێتی نووسەرانی ئانادۆڵ لەشاری ئورفا بەڕێوەچوو.
سەرەتای فێستیڤاڵ بەخوێندنەوەی چەندین شیعر بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، تورکی خوێنرانەوە.
شاعیرانی بەشداربوو بریتین لە٢١ شاعیری ناوچەکەو چەندین شاعیرو ئەدیبی دیکە لەناوخۆو دەرەوەی تورکیا داوەتکرابوون، لەھەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە چەندین شاعیر بەشداریان تێدا کردبوو.
فەیروز عەبدوڵڵا، کچێکی خەڵکی سوریا تەمەنی نۆ ساڵانە لە ژێر ناوی ( سونێدمان خواردووە ئەسەد بڕوخێنین ) بە زمانی عەرەبی شیعرێکی خوێندەوەو بووە جێی سەرنجی ئامادەبووان.
نەجدەت قەرە سەڤدای، سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی ئانادۆڵ گوتی "بەو کوشتوبڕەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە لەمیسرو سوریا و فەڵەستین دەقەومێن، چەندین کەسی بێتاوانیان تێدا کوژراوە. ڕووداو گەلێکی زۆر ناخۆش و بێزار کەرن ھیوادارم چیتر شەڕو شۆڕ نەبێـتە ھۆی ماڵوێرانی و خوێنڕشتن لەناوچەکەدا".