بورسا
برای عەبدوڵلا ئۆجالان محەمەد ئۆجالان، بە مەبەستی سازدانی چاوپێکەوتنی حەفتانەی لەگەڵ براکەی لە دوورگەی ئیمراڵی، سەردانی ناوچەی (گەملیک)ی کرد.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ھەر یەکە لە محەمەد ئۆجالان و کەسوکاری دوو حکومدراوی دیکە بە مەبەستی سازدانی چاوپێکەوتنی حەفتانە، سەردانی فەرماندارێتی ھێزی ژاندارمەی ناوچەی گەملیکیان کرد.
دوای نیو سەعات چاوەڕوانی، فەرماندارێتی ژاندارمە دەستیان بە جێبەجێکردنی کاروباری پێویست کرد، وا بڕیارە دوای کۆتایی ھاتنی پشکنین ئۆجالان و ھاوڕێکانی لە رێگای دەریاوە بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەون.