13 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2019
عه‌نتاب - AA
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هونه‌ری خۆشخۆریی له عه‌نتاب ناسراو به (گاسترۆعهنتاب) به ئامانجی ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له گرنگترین ناوه‌نده‌كانی هونه‌ری خۆشخۆریی، له شارۆچكه‌ی نورداغی، له‌گه‌ڵ وه‌رزی كۆكردنه‌وه‌ی بیبه‌ردا، ده‌ستیپێكرد.
گاسترۆعهنتاب به هه‌ماهه‌نگیی و هاریكاریی هه‌ریه‌ك له پارێزگا، گه‌وره‌شاره‌وانی و وه‌قفی په‌ره‌پێدانی عه‌نتاب سازكراوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له چالاكییه‌كدا له شارۆچكه‌ی نورداغی كۆكردنه‌وه‌ی بیبه‌ر له رووبه‌رێكی ٦٠ دۆنمیدا ده‌ستیپێكرد.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول، سه‌رۆكی پشكنه‌ران، شه‌ره‌ف ماڵكۆچ، پارێزگاری عه‌نتاب، داوود گول، سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی، فاتمه شاهین، په‌رله‌مانتاران و هاووڵاتییان له رێپێوانێكدا كه له قه‌ڵای عه‌نتابه‌وه ده‌ستیپێكرد و له شه‌قامی باڵكلی كۆتاییهات، به‌شدارییان كرد.
له‌دوای رێپێوانه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و ستاندانه‌ی له پارتی فێستیڤاڵ دانرابوون، خواردن بۆ سه‌ردانیكه‌ران درووستكرا، چێشتلێنه‌ران نماییشی تواناكانیان كرد. له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نماییشهكاندا، خواردن پێشكه‌شی به‌شداربووان كرا.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا شێفه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، شاره‌زایانی هونه‌ری خۆشخۆریی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پسپۆڕی تامكردنی خواردنهكانن، نووسه‌رانی بواری هونه‌ری خۆشخۆریی و به‌رهه‌مهێنه‌رانی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی عه‌نتاب، ئاماده‌بوون.
- "هاوشێوه‌ی ژیان، توونیشی تێدایه و شیرینیش"
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول، له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، عه‌نتاب وه‌ك شاری شارستانێتییهكان، به كولتوورێكی هه‌زاران ساڵه‌وه، به گه‌شتیاریی و مێژووه‌كه‌ی، رۆڵی زۆر گه‌وره‌ی له جێهێشتنی شوێنهوارهكاندا بۆ مرۆڤایه‌تیی هه‌بووه.
عه‌بدولحه‌مید گول سه‌رنجی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندییه كولتوورییه‌كانی شاره‌كه راكێشا و رایگه‌یاند:
"عه‌نتاب هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه، ده‌ستی بۆ چێژی خوارن له‌سه‌ر ئاستی جیهان بردووه و له بواری چێژدا رابه‌رایه‌تیی خۆی سه‌لماندووه. عه‌نتاب له مێزۆپۆتامیادا، زۆر تایبه‌تمه‌ندیی له سه‌رجه‌م كولتوور و شارستانێتییه‌كانی له‌خۆگرتووه و پاراستووه. ئه‌مڕۆ له زۆر شوێنی جیهان، عه‌نتاب به جوانترین شێوه وڵاته‌كه‌مان ده‌ناسێنێت. له‌رێگه‌ی پیشه‌سازیی، هه‌لی كار و دیسان له‌رێگه‌ی جێده‌ستی له بواری هونه‌ری خۆشخۆریی، عه‌نتاب شارێكی نموونه‌ییه كه برانده‌كانی توركیا زیادده‌كات. له رێگه‌ی شیرینیی و هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی توونییهكهیهوه، عه‌نتاب چێژێكی جیهانییه. هاوشێوه‌ی ژیان، توونیشی تێدایه و شیرینیش. به‌ڵام ئێمه به تورك و كورد و عه‌له‌وییه‌وه، كه توونی ده‌خۆین و كه شیرینیش ده‌خۆین، چێژ له خوانهكهمان ده‌ببینین. خوانه‌كه‌ی ئێمه خوانێكی له‌وشێوه‌یه‌یه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی و برایه‌تییمان باش بێت، ئه‌و چێژانهش كه تامیان ده‌كه‌ین، خۆشتر ده‌بن. ئومێده‌وارم مرۆڤایه‌تیی جیاوازییه‌كان وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندیی ده‌بینێت و پێكه‌وه به به‌هێزیی ده‌ژین".
لای خۆشییه‌وه، سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی عه‌نتاب، فاتمه شاهین، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هۆی فێستیڤاڵه‌كه‌وه، شێفه به‌ناوبانگه‌كان له ٤٠ وڵات له عه‌نتاب كۆبوونه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: "عه‌نتاب كوێیه؟ نورداغی كوێیه؟ ئیسڵاحییه كوێیه؟ ئێره رێك ناوه‌ڕاستی نیوه‌مانگی پڕ پیت و به‌ره‌كه‌ته. نیوه مانگی پڕ پیت و به‌ره‌كه‌ت مانای چییه؟ واته به‌ره‌كه‌تی مێزۆپۆتامیا، مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جێژانهی له خۆرهه‌ڵاتی دووره‌وه هاتوون، لێره‌ن. به بێ ماندووبوون نابێت. خاك به خاكێتیی بوون، به ده‌ستكراوه‌یی به‌ره‌كه‌ت ده‌داته مرۆڤه‌كانمان. خۆر له‌م جوگرافیایه زۆر جوانتر هه‌ڵدێت. ئاو و بامان توندن. له خۆڕا نییه بیبهرهكهمان ئه‌و تامه‌ی هه‌یه، مرۆڤه‌كانمان مه‌ردن و كێڵگه‌كانمان به‌پیتن".
له‌میانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا پێشانگای "دوو رووی سرووشت" كه كه ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می له‌خۆگرتبوو، له پاشماوه‌كان درووستكرابوون، و په‌یوه‌ست بوون به هونه‌ری خۆشخۆریی، كه له‌لایه‌ن زه‌ینه‌ب ئهبهلی-یه‌وه ئاماده‌كرابوو، كرایه‌وه.
هونه‌رمه‌ند زه‌ینه‌ب ئهبهلی كه پاشماوه‌كانی له‌گه‌ڵ هونه‌ردا ئاوێته كردبوو، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه وه‌ك به‌رهه‌می كاری پێنج ساڵی، خۆشحاڵه به‌وه‌ی ئه‌م پێشانگا گرنگه كراوه‌ته‌وه.
ئهبهلی باسی له‌وه‌كرد ویستوویه‌تی له میانی كاره‌كانیدا سه‌رنج بۆ سرووشت رابكێشێت و رایگه‌یاند: "ویستم ئه‌و شته‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك گرنگیی پێناده‌ین و پێی ده‌ڵێین زبڵ، له‌گه‌ڵ زیو و ئاڵتووندا كه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی جوانكاریین، ئاوێته بكه‌م. ئامانجم بیركردنه‌وه و لێپرسینه‌وه بوو. له پێشانگاكه‌دا ٣٨٧ به‌رهه‌م هه‌ن، هه‌ندێك له‌مانه له‌رێگه‌ی یهكپێگرتنیانهوه، ده‌بنه دیزانێكی نوێ. ئامانجی كۆتایی من بریتییه له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه له شوێنانی دیكه. بیرم له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م كارانه‌م بفرۆشم، داهاتهیهكی ببه‌خشمه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی".
- دیمه‌نی ئاڵوواڵا به‌ر له فێستیڤاڵه‌كه
له‌چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا خوان درووستكران و شێفه‌كان نمایشی درووستكردن و ئاماده‌كردنی خواردنه‌كانیان ئه‌نجامدا.
به‌ر له فێستیڤاڵه‌كه‌ش ئاره‌زوومه‌ندانی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسكیله كلاسیكه‌كان و به شاره‌كه‌دا گه‌ڕان و نمایشیان كرد.
ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه به ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسكیله رهنگاورهنگهكانیانهوه له گۆڕه‌پانی دیموكراسیی ١٥ی تهمووز، كۆبوونه‌وه.
له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، له‌پاڵ یارییه میللییه‌كاندا ئه‌و ئۆتۆمبیله كلاسیكانه نماییشكران كه به بیبه‌ری وشك و باینجان رازێنرابوونه‌وه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌ن مێرسێدێسهكانی عه‌نتاب، ئایهان دوران، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌پێناو فێستیڤاڵه‌كه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه.
ئایهان دوران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه چێشتخانه‌ی عه‌نتاب و كولتووری چێشتلێنان له شاره‌كه، یه‌كێكن له به‌ناوبانگترین چێشتخانه‌كانی جیهان، گوتیشی: "به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییكردن له فێستیڤاڵی گاسترۆعهنتاب به ٥٠ ئۆتۆمبیلی كلاسیكه‌وه لێره‌ین".
كاروانه‌كه كه له ٥٠ ئۆتۆمبیل و ٦٠ ماتۆڕسكیلی كلاسیك پێكهاتبوون، به گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌دا گه‌ڕان و نمایشیان ئه‌نجامدا.