Burcu Çalık,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەبارەت بەپرۆژە یاسای ھەموارکردنەوەی دەستوور، وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ رایگەیاند "بەرپرسیارێتی یاسایی سەبارەت بەو ھەموو تاوانانەی بانگەشە دەکرێت سەرکۆمار ئەنجامی دابێت دەخەینە دەستوورەوە. بوارەکە بەرفراوان دەکەین. لە کاتێکدا ئەو کارە لەکۆی ٥٥٠ پەرلەمانتار بە بڕیاری ٤١٣ پەرلەمانتار دەکرا، ئێستا کە ژمارەی پەرلەمانتاران گەیشتە ٦٠٠، ئەو کات بە دەنگی ٤٠٠ پەرلەمانتار سەرکۆمار تۆمەتبار دەکرێت. ئایا ئەوە دەوڵەت بەھێز دەکات یان لاواز؟ ئایا تاک ڕەوی بەو شێوەیەیە؟"
لە میانەی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی Kanal ٧دا، بۆزداغ باسی لە بابەتەکانی رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەپرۆژە یاسای ھەموارکردنەوەی دەستوور، وەزیری دادی تورکیا، بۆزداغ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوە چاکسازییەکی گەورە و کارێکی مەزنە لەپێناو داھاتوو، سەربەخۆیی و سەقامگیریی تورکیادا دەکرێت.
بۆزداغ باسی لەوە کرد کە بەرپرسیارێتی یاسایی لەسەر سەرکۆمار نەبووە و، تەنیا دەتوانرا بە "سووکایەتی کردن بە نیشتمان" تۆمەتبار بکرێت و، گوتی: "ئێستا ئێمە چی دەھێنینە ناو دەستوورەوە؟ بەرپرسیارێتی یاسایی سەبارەت بەو ھەموو تاوانانەی بانگەشە دەکرێت سەرکۆمار ئەنجامی دابێت دەخەینە دەستوورەوە. بوارەکە بەرفراوان دەکەین. لە کاتێکدا ئەو کارە لەکۆی ٥٥٠ پەرلەمانتار بە بڕیاری ٤١٣ پەرلەمانتار دەکرا، ئێستا کە ژمارەی پەرلەمانتاران گەیشتە ٦٠٠، ئەو کات بە دەنگی ٤٠٠ پەرلەمانتار سەرکۆمار تۆمەتبار دەکرێت. ئەو یاسایە دەوڵەت بەھێز دەکات یان لاواز؟ ئەوە ھەموو ئەو دەرگایانە دادەخات کە بەرەو تاکڕەوی دەچن و، دەوڵەتی یاسا بەھێز دەکات".
بۆزداغ باسی لەوەکرد پەرلەمانتاران دەکرێت بکرێنە وەزیر بەڵام ئەوانەیان کە دەکرێنە وەزیر وەک پەرلەمانتار نامێننەوە و دەسەڵاتی یاسادانان لەنێو دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە سەرچاوە ناگرێت.
سەبارەت بەو بانگەشانەی باس لەوە دەکەن ئەگەر سیستمە نوێیەکە بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە ئەوا یەکپارچەیی وڵات و حکوومەتی ناوەندی نامێنێت، بەکر بۆزداغ گوتی: ''تێکچوونی یەکپارچەیی بەھیچ شێوەیەک جێگەی باس نییە. چونکە بەھیچ شێوەیەکی دەستکاریی ماددەی چواری دەستوور و چوار ماددەی یەکەمی نێو دەستوور ناکرێت".