Gülşen Topçu
06 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2022
رامەڵڵا – AA
لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل لە نزیک گوندی سینجل سەربە شاری رامەڵڵا لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، فەڵەستینییەک گیانی لەدەست دا.
دامەزراوەی پەخشی گشتیی ئیسرائیل (KAN) بڵاوی کردەوە، یەکەیەکی سوپای ئیسرائیل بە پاساوی بەردگرتن لە ئۆتۆمبێلی ئیسرائیلییەکان لە یەکەی جوونشینی "گەڤا بێنیامین" لە نزیک گوندی سینجل، تەقەی لە دوو فەڵەستینی کردووە.
لە ئاکامدا فەڵەستینییەک گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەیش بریندار بووە.
لای خۆیشیەوە وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاوی کردەوە گەنجێکی فەڵەستینی بە ناوی موسعەب محەمەد مەحمود نەفەل (١٨ ساڵ) گولـلە بەر دڵی کەوتووە، هەرچەند گەیەندراوەتە یەکەی پزیشکی فەڵەستین لە رامەڵڵا بەڵام لەوێ گیانی لەدەستداوە.
شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن گەنجەکەی دیکە کە بریندار کراوە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەستگیر کراوە.