Mustafa Deveci
05 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2020
قودس - AA
ئەو منداڵە فەڵەستینییەی کە ئەمڕۆ بە فیشەکی راستەقینەی ھێزەکانی ئیسرائیل لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو بریندارکرا، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاوکراوەتەوە، "منداڵێکی فەڵەستینی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی عەلی ئەبو عالییە لە ئەنجامی بەرکەوتنی فیشەکی راستەقیە لەلایەن ھێزەکانی ئیسرائیل لە گوندی موغەیەرەی نزیک رامەڵلا، برینداربووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەش گیانی لەدەستداوە".
لەلایەکی دیکەش سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرانی گوندی ئەلموغەیەر فیشەکی راستەقینەی بەکارنەھێناوە.
ھاووڵاتیانی فەڵەستینی لە گوندی ئەلموغەیەر لە دوای نوێژی ھەینی بەمەبەستی پرۆتێستۆکردنی پلانی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی نێشتەجێی جوولەکەکان لە ناوچەکەدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو.