Cüneyt Çelik
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
قه‌رس - AA
به‌رنامه‌ی یاد كه له قه‌رس به‌بۆنه‌ی ١٣٨٠ههمین ساڵیادی شه‌هیدكردنی حه‌زره‌تی حوسه‌ین و كه‌سوكاری له كه‌ربه‌لا رێكخرا، به رێپێوان ده‌ستیپێكرد.
گرووپێكی نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار كه‌سی كه له به‌رده‌م مزگه‌وتی حه‌زره‌تی عه‌لی گردبوونه‌وه و ئاڵای توركیا و پۆسته‌ری ئه‌تاتورك و حه‌زره‌تی عه‌لی-یان به‌ده‌سته‌وه بوو له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی یاده‌كه‌دا ده‌ستان به رێپێوان كرد.
كه‌سانی ناو گرووپه‌كه له شه‌قامی فایقبهی-ه‌وه تا به‌رده‌م مزگه‌وتی ئه‌هلی به‌یت به سرودی تایبه‌ت به خۆیان رێپێوانیان كرد و به‌درێژایی رێپێوانه‌كه له سنگی خۆیان دا و به زنجیر له‌خۆیان ده‌دا.
له میانی خوێندنی سرودهكهدا هه‌ندێک له هاووڵاتییان فرمێسكیان رشت، ژنان-ش به پۆشینی جلوبەرگی ره‌ش و هه‌ڵگرتنی زولفیقاری گه‌وره به‌شداریان له رێپێوانهكهدا كرد.
ئه‌وه‌ی بووه جێی سه‌رنج له رێپێوانهكهدا منداڵان تابوتێكیان هه‌ڵگرتبوو كه هێمای ''حه‌زره‌تی عه‌لی'' له‌سه‌ر نووسرابوو.
هه‌روه‌ها له رێپێوانهكهدا دروشمی ''شه‌هیدبوون له‌گه‌ڵ حوسه‌ین باشتره له ئاو خواردنه‌وه له‌گه‌ل یه‌زید'' و ''چه‌نده یه‌زیدی زۆر له ئێوه‌دا هه‌بێت، له ئێمه‌دا حوسه‌ین ته‌واو نابێت'' به‌رزكرایه‌وه و به‌شداربووانیش ته‌رمێكیان له‌سه‌ر شان دانابوو كه هێما بوو بۆ كوشتنی حه‌زره‌تی حوسه‌ین به تیر.
رێپێوانه‌كه به‌و چالاكی یاده به‌رده‌وام ده‌بێت كه له گڵكۆی شه‌هیدی گارنیزۆن سازده‌كرێت.
به‌شداربووانی رێپێوانه‌كه دوای به‌رنامه‌ی یاده‌كه سه‌ردانی مه‌زاری ئازه‌ری ده‌كه‌ن.