Yunus Okur,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
06 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2017
ئەرزەڕۆم- AA
لە ناوچەی ئانادۆڵوی خۆرهەڵات بەرزترین پلەکانی گەرما لە دێرسم هەستی پێدەکرێت کە ٣٧ پلەی سەدییە.
به پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه به گشتی ساماڵ و كه‌مێك هه‌وراوی بێت.
به‌وپێیه‌ش پێشبینی ده‌كرێت پله‌کانی گه‌رما لە ناوچه‌كه 2 بۆ 4 پله‌به‌رز ببێته‌وه و، ئاراسته‌ی توندەبا له باشوور و باشووری رۆژئاواوه نزم و ناوبه‌ناویش به‌هێز بێت.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا له قه‌رس و ئاگری 14 پله، ئه‌رزەڕۆم 12 پله، ئەرده‌خان 10، ئه‌رزنجان 18 پله، ئیدر 24 پله و دێرسم 18 پله‌ی سه‌دی بوو.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌کانی گه‌رما له رۆژدا له ئیدر 35 پله، دێرسم 37 پله، ئه‌رزنجان 33 پله، ئاگری 36 پله، قه‌رس و ئه‌رزەڕۆم 30 پله و، ئەرده‌خان 25 پله‌ی سه‌دی بێت.
به هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه‌دا داواكراوه هاووڵاتیان به تایبه‌تی منداڵ، به ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ئاگاداربن و، له كاته‌كانی نێوان 11:00-16:00 راسته‌وخۆ نه‌چنه به‌ر تیشكی خۆر.