Ilkay Guder
26 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2015
بەرنامەی حکوومەتی نوێی تورکیا کە لە لایەن سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو پێشکەش بە پەرلەمان کرا کە لە دوو بەش پێکدێت لە ژێرناوی "بە دیموکراتیزەبوون و دەستووری نوێ" و "ئازادی و مافە سەرەکییەکان".
لە بەرنامەکەدا ئاماژەی بەوە کراوە کە بەرامبەر بە ھەڵگری ناسنامەی کۆماری تورکیا ھیچ کەسێک و ھێچ ھێزێک نابێت سووکایەتی پێ بکرێت و ھاتووە کە "بەھۆی باوەڕ، رەنگ، رەگەز، زمان، نەژاد، بیرۆکەی سیاسی، بۆچوونی فەلسەفی و شێوازی ژیان نابێت کەس رووبەڕووی جوداکاری بێتەوە و بە ھیچ شێوەیەک نەفرەتگەری لە بەرامبەریدا ناکرێت".
لە بەشی "ئازادی و مافە سەرەکییەکان"ی بەرنامەکەدا ھاتووە کە "حکوومەتەکانی ئاکپارتی لە کاتی ھاتنە سەر دەسەڵات مافی ئەوەی بە کەس نەداوە ناسنامەی کۆمەڵێک بەسەر یەکێکی دیکەدا زاڵ بکرێت. بە بەرەنگاری بیرۆکەی ئەم پاشماوەیە بووینەوە".
ھاوکات لە بەشێکی بەرنامەی حکوومەتی نوێی تورکیا راگەیەنراوە "لە سەردەمی نوێشدا ناسنامەی ئەتنیکی و مەزھەب و باوەڕی تاک ھەر چییەک بێت باوەشی پێوە دەنرێت، مافی یەکسانی ھاووڵاتی و یاساکانی جیھان و بنەماکانی نرخی تاک بە شێوەیەکی بەھێز پارێزراو دەبێت".
لە بەشێکی ئەو بەرنامەیەدا تیشک خراوەتە سەر کاردانەوەکانی پرۆسەی یەکێتی میللی و برایەتی کە ھەوڵەکان بۆ بە دیموکراتیزەبوون و ئاسوودەیی وڵات زیاتر دەکرێت و ھاتووەش کە "ئاکپارتی لە یەکەم رۆژەوە سیاسەتی لەبارەی پرۆسەی یەکێتی میللی و برایەتی رەچاو کردووە. ھەوڵێکی زۆرمان لە پێناو رەتکردنەوەی بیرۆکەی ناسنامەی ھاووڵاتییانمان و فڕە جیاوازەکانی گەل داوە. لە مێژووییەکی نزیکدا ھیچ حکوومەتێک بە بوێری و پیداگری دەرفەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات نەداوە. خاڵی وەچەرخانی قۆناغی یەکێتی میللی و برایەتی لە گوتەکانی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٥ سەرۆکوەزیران بوو لە شاری دیاربەکر دەستی پێکرد. لە گوتەکانیدا گشت بەربەستەکان رووخا و جەختی لەسەر چارەسەری کێشەکانی ئەتنیکی کردەوە لەسەر بنەمای قۆناغی دیموکراسی. بۆ یەکەمجار ئەم حکوومەتە بە بوێری رووبەڕووی ئەم کێشەیە بووەوە. ئاکپارتی پشتگیری گەلەکەمانی وەرگرت و بە بوێرانە ھەنگاوی ھاوێشت، بەڵام بەھۆی ھێرشەکانی تیرۆریستی و ئاژاوەگێرییەوە بۆ وەستاندنی ھەوڵ درا، سەرەڕای ئەمەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی مێژوویی و سەرەکی وڵاتەکەمان بە پێداگری درێژەمان پێی دا".
لە بەشێکی بەرنامەکەی حکوومەتی ئاکپارتی راشیگەیەنراوە "حکوومەتەکەمان لە لایەکەوە بە پێداگری رووبەڕووی تیرۆر دەبێتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە درێژە بە ئیرادەی بەدیموکراتیزەبوون و چارەسەریی دەدات. لەگەڵ بەدیموکراتیزەبوون کارەکانمان بە خێرایی دەبێت لە پێناو سەرخستنی وەربەھێنان، ئابووری و رەوشی کۆمەڵایەتی ئەو ناوچانەی بەھۆی تیرۆرەوە کاریگەرییان لەسەر دروست بووە".
ھەروەھا ئاماژەی بەوە بە یاسای ژمارە ٦٥٥١ی نەھێشتنی تیرۆر کراوە بە مەبەستی دابینکردنی ئاسوودەیی یەکجارەکی لە وڵات و گوتراوە "رێکخراوی تیرۆریستی کە ھەوڵی راگرتنی پرۆسەکە و دروستکردنی ئاژاوەگێری دەدات دووبارە بۆ شەڕوپێکدادان گەڕاوەتەوە. بە تایبەتی لە رۆژھەڵات و باشووری رۆژھەڵاتی وڵات رێکخراوەکە ھەموو جۆرە فشارێک و توندوتیژییەک بەرامبەر بە خەڵک نیشان دەدات کە تورکیای جێ نەھێشتوو و بەرھەڵستکاری لە چەک داماڵین کرد. بەھۆی کردەکانی رێکخراوی تیرۆریستی ھەوڵەکانیان بۆ درێژەدان بە پرۆسەکە نەھێشت. بێگومان لە پێناو پاراستی مافی ھاووڵاتییاندا ھاوسەنگی ئازادی و ئاسایش بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی حکوومی پێویست بووە. وەک حکوومەتی ٦٤مین بەرەنگاری تیرۆر بۆ مەبەستی دەستبەرکردنی مافی سەرەکی ھاووڵاتییان و دابینکردنی رەوشی دامودەزگاکان ئەنجام دەدرێت".
لەو بەرنامەیەی حکوومەنی ٦٤ی تورکیا روونیش کراوەتەوە کە ھەرگیز واز لە چاکسازی، خزمەتگوزاری و وەبەرھێنان نادرێت و لەوبارەیەوە ھەنگاو بەرەو دواوە ناھاوێژرێت و راگەیەنراوە کە "ئەرکی سەرەکی دەوڵەت نەھێشتنی ھەڕەشەکانە بۆ سەر ئاسایش و پارێزگاریکردنی خەڵکی ناوچەکەیە بەرامبەر بە فشارەکانی رێکخراوەکە. تاوەکو خوێنڕێژی دەوەستێت و پێشگری دامودەزگاکان دابین دەکرێت پێداگری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پارێزگاری لە ئیرادەی چارەسەری دەکەین. ئەو ھەنگاوانەی لەبارەی بە دیموکراتیزەبوون دەیھاوێژین گشت گەلەکەمان موختاب دەبێت. لە ماوەی داھاتوودا ھەوڵەکان بۆ بە دیموکراتیزەبوون بەردەوام دەبێت و بە بیرۆکەیەک دەجولێینەوە کە گشت لایەنەکانی شەرعی کۆمەڵایەتی لایەنی بەرامبەری گفتوگۆکانمان بن و رێگە بە پەیرەوی تاکە بیرۆکە بەرامبەر بە ھاووڵاتییان نادەین".