Abdullah Shukur
27 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2016
پەرلەمانی توركیا
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو، لە دانیشتنی پرۆژە یاسای بوودجەی ٢٠١٦ لە پەرلەمانی توركیا وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە لە ٢١ی تەمووز داعش لە شارۆچكەی سروج ھێرشی ئەنجام دا، ھەروەھا ھەمان رۆژیش پەكەكە لە ئادییەمان سەربازێكی كوشت، لە ٢١ی تەمووزیش ئەندامانی دھكپ-ج توانیویانە بە چەكەوە لە نێو ئیستانبوڵ بگەڕێن".
راشیگەیاند كە لە ھیچ شوێنێكی جیھان و ھیچ وڵاتاێكی دیموكراتی لە نێو سنوورەكانی خۆیدا رێگە بە ھەبوونی چەكی نایاسایی نادات. لە ساڵی ٢٠١٣ قۆناغی چارەسەری لە لایەن سەرۆكوەزیرانی ئەو كاتە، رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە دەستی پێ كراوە و گوتی: "بەرێز ئەردۆغان ئەو كاتە گوتوبووی 'ئێمە گشت سیاسەسەتەكانی قبووڵ نەكردنمان رەت كردەوە. ھەر كەسێك جیاوازی نێوان تورك، كورد، عەرەب، عەلەوی، سوننە بكات ئەوا رووبەڕووی دەبینەوە و ھیچ كەسێك لەیەكتر جیا ناكەینەوە' ".
داودئۆغڵو راشیگەیاند كە پێویستە ھەموو پرسەكان لە ژینگەیەكی دیموكرات و لەسەر مێزی پەرلەمان ئاماژەی پێ بدرێت و گوتی: "ئێوە ١٥ ساڵ پێش ئێستا بەبێ دەنگی و دوو دڵیەوە لە ژوورێك باستان لە چەند بابەتێك دەكرد كەچی ئێستا دەتوانن لەسەر ئەم كورسییە باسی لێوە بكەن. ئایا كێ ئەم دیموكراسییەی ھێنا ئەم وڵاتە؟ ھەڵبەتە ئێمە ھێنامان".