Hemın Othman Mohammed
16 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2016
سێ داواكاری گشتیی و سێ دادوه‌ر، كه به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندی نهێنی "ByLock"ی ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له قۆنیا ده‌ستگیركرابوون، دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ دادگا پێنج کەسیان ده‌ستگیركران.
هه‌ریه‌ك له دادوه‌ری كادنهانی، نیهان زه‌نگین، دادوه‌ری ئه‌ره‌گلی، نوروڵڵا مۆراڵ و دادوه‌ری كاراپنار، ره‌مه‌زان تێككۆیون، له‌گه‌ڵ داواكارانی گشتیی كۆماری ئۆزكان كڵچ، هیدایه‌ت ناجاك و فاتیح ساریتاش، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی گوته‌كانیان بران بۆ داواكاری گشتیی قۆنیا.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان ره‌وانه‌ی دادگا كران و، هه‌ریه‌ك له دادوه‌ران نیهان زه‌نگین، نوروڵڵا مۆراڵ و ره‌مه‌زان تێككۆیون، له‌گه‌ڵ داواكارانی گشتیی ئۆزكان كڵچ و هیدایه‌ت ناجاك ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها داواكاری گشتیی كۆماری قۆنیا، فاتیح ساریتاش، به‌مه‌رجی كۆنترۆڵی دادوه‌ری و قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ری، ئازاد كرا.
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تۆ، هه‌ریه‌ك له دادوه‌ری كادنهانی زه‌نگین، دادوه‌ری ئه‌ره‌گلی مۆراڵ و دادوه‌ری كاراپنار تێككۆیون، له‌گه‌ڵ داواكارانی گشتیی كۆماری كۆنیا كڵچ، ناجاك و ساریتاش، رۆژی هه‌ینی ده‌ستگیركران.