Mahmut Atanur
12 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند کە ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی سزا كه له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا په‌سه‌ند كراوه، بێ رێزییه به‌رامبه‌ر بڕیاره سه‌روه‌رییه‌كانی توركیا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه "ده‌زانین كه به چ سایقهیهك له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، پرۆژه یاسایه‌ك په‌سه‌ندكراوه كه پیشنیازی سه‌پاندنی سزا ده‌كات به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا، ئه‌ویش به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی و سیستمی S-400ه‌وه. هۆكاری ئه‌وه بێ ئومێدی قوڵه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گورزه قورسه‌ی له‌و پرۆژهیهماندا كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌وریاییه‌وه (له باكووری سووریا) ئاماده‌یان كرووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی كۆنگریس له‌باره‌ی حساباتی سیاسه‌تی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ده‌برێن و له لایه‌ن بازنه‌ی دیاری دژبه توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن "تهزاهوراتێكی نوێی بێ رێزیین به‌رامبه‌ر بڕیاره سه‌روه‌رییه‌كانمان له باره‌ی ئاسایشی نیشتمانیمان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هەروەها باس له‌وه كراوه كه ئه‌و هه‌وڵانه جگه له زیانگه‌یاندن به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا هیچ كارێكی دیكه‌ی نییه و هاتووه "كاردانه‌وه‌ی پێویستمان نیشاندا به‌رامبه‌ر پرۆژه یاسایه‌كی هاوشێوه له ناوه‌ڕۆكدا كه له 29ی تشرینی یه‌كه‌مدا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندكرا. ئه‌و پرۆژه یاسایه كه ئه‌مجاره هه‌وڵدرا بخرێته رۆژه‌ڤی ئه‌نجوومه‌نی پیران، نیشانی ده‌دات كه نایانه‌وێت له‌و روونكردنهوانهمان بگه‌ن كه داومانه. داوا له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین ژیرانه كار بكات و هه‌ڵویستێكی بنیاتنه‌ر بنوێنێت كه زیان به‌و ئامانجه هاوبه‌شانه نه‌گه‌یه‌نێت كه له هه‌فته‌كانی رابردوودا له‌سه‌ر باڵاترین ئاست جه‌ختیان له‌سه‌ر كرایه‌وه له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا".
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه لە ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، به 18 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر چوار ده‌نگی نه‌خێر، پرۆژه یاسایه‌كی سزای دژبه توركیا په‌سه‌ند كرد كه كڕینی سیستمی S-400 و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نقه‌ره له سووریا ده‌كاته ئامانج.
پرۆژه یاسایه‌كی دیكه كه پێشنیازی سه‌پاندنی سزا ده‌كات به‌سه‌ر توركیادا، له 29ی تشرینی یه‌كه‌مدا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی پرۆژه یاساكانی سزا له ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ك یه‌ك نییه، پێش ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، دۆناڵد تره‌مپ پێویسته له كۆمیسیۆنه‌كه‌دا هه‌ردوو پرۆژه یاساكه بكرێته یه‌ك ده‌ق.