Safvan Allahverdi
03 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
به‌گوێره‌ی هه‌ندێک له به‌رپرسانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی له بڕیارێك ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به‌و هۆكاره نه‌كراوه كه پێشتر به‌هۆیه‌وه هاوكاریه‌كان راگیراون و باس له‌وه كراوه كه له كورترین ماوه‌دا سوپای لوبنان دووباره ده‌ست ده‌كاته‌وه به وه‌رگرتنی هاوكاریه‌كه.
حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا هاوكاری سه‌ربازیی بۆ لوبنان راگرت.
له تشرینی یه‌كه‌مدا، حكوومه‌تی تره‌مپ راگرتنی هاوكاری سه‌ربازیی بۆ لوبنان به‌بڕی 105 ملیۆن دۆلار راگه‌یاند، به‌ڵام هیچ هۆكارێكی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره نه‌خسته‌ڕوو.
لەهەمبهر ئه‌و بڕیاره كۆنگرێس و پنتاگۆن كاردانه‌وه‌یان نیشاندا و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه لوبنان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت دژبه چالاكییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بڕیاره، سوپای لوبنان لاواز ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سیناتۆری كۆماری، تێد كروز و سیناتۆرانی دیكه‌ی لایه‌نگری ئیسرائیل، لایه‌نگرانی حزبوڵڵایان له‌ناو حكوومه‌تی لوبنان وه‌ك هۆكار نیشاندا و پشتیوانیان له بڕینی هاوكاری چه‌ك كرد بۆ سوپای لوبنان.