Mohammed Baqi Hussein
07 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2016
جێگری سهرۆكوهزیرانی توركیا نومان كورتوڵموش رایگهیاند، کە تا كێشهی فهڵهستین دهگهیهنن به چارهسهر، بهردهوام دهبن لە باسكردنی.
كورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە لە سەرانسەری جیهانەوە موسوڵمانان سەردانی قودس و ئەقسا بكەن و پێویستیشە پشتگیریی هەوڵەكانی ئوردن بكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی فەڵەستین.
كورتوڵموش رایگەیاند باوەڕی بەوە هەیە كە بە راگەیەنراوەكەی جاكارتا دەنگی بەهێزی ئوممەتی ئیسلام بە هەموو جیهان دەگەینرێت.
كورتوڵموش گوتی: "پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستێك نیشان بدات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بە سنوورەكانی 1967 و پایتەختەكەی قودسی رۆژهەڵات بێت. ئەم كێشەیە تەنها بە رێككەوتن چارەسەردەكرێت".
كورتوڵموش ئاماژەی بەوەش دا كە سەرچاوەی هەموو كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نادادپەروەری و داگیركردنی خاكی فەڵەستینە لەلایەن ئیسرائیلەوە.
كورتوڵموش گوتی: "پێویستە هەموو پێكەوە بەرەنگاری تیرۆر ببینەوە. بۆ ئەمەش پێویستمان بە پشتگیریی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیدا هەیە. ئەو رووداوانەی دەبنە هۆی لەباربردن و رێگری لە قۆناغی ئاشتیی فەڵەستین، دەبنە هۆی هەڵكشانی گرژی و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. نادادگەری و داگیركردنی خاكی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، لەپێش كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوەیە".