Sarp Özer,Sinan Uslu,Hemın Othman Mohammed
29 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
-فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، هێرشیان كرده سه‌ر چوار باره‌گای داعش كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی رێكخراوه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنران، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانیش دوو ئۆتۆمبێلی رێكخراوه‌كه‌یان تێك‌شكاند.
- له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا 11 تیرۆریستیی داعش كوژران.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانیی تورکیا، چوار باره‌گای رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی له باکووری سووریا له‌ناوبرد. فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانیش دوو ئۆتۆمبێلی رێكخراوه‌كه‌یان تێك‌شكاند و له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌شدا 11 تیرۆریستی داعش كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات که له ٢٤ی ئابدا به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنوور له‌باکووری سووریا ده‌ستیپێکردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
له 98 ـەمین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، فڕۆكه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانیی تورکیا، چه‌ند ئامانجێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له ناوچه‌كانی باراتاح، دانا و زارزوور بۆردومان كرد.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، هێرشیان كرده سه‌ر چوار باره‌گای داعش كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی رێكخراوه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنران، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانیش دوو ئۆتۆمبێلی رێكخراوه‌كه‌یان تێك‌شكاند و له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌شدا 11 تیرۆریستی داعش كوژران.