Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره- AA
شاندێکی جه‌هه‌په به‌سه‌رۆکایه‌تی جێگری سه‌رۆکی پارته‌که وه‌لی ئاغبابا، به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییکردن له‌رێوره‌سمی ناشتنی سه‌رکرده‌ی شۆڕشی کوبا فیدڵ کاسترۆدا، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌کات.
به‌پێی روونکردنه‌وه‌یه‌ک که له‌لایه‌ن یه‌که‌ی راگه‌یاندنی جه‌هه‌په‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ک له‌په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په سه‌زگین تانریکوڵو و ته‌حسین تارهان یاوەری وه‌لی ئاغبابا ده‌که‌ن.
شانده‌که به‌شداریی له‌هه‌ریه‌ک له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی که بۆ کاسترۆ لە رۆژی 3ی کانوونی یەکەم سازده‌کرێت و رێوره‌سمی ناشتنی ته‌رمی ناوبراو له 4ی کانوونی دووه‌مدا ده‌که‌ن.